بێرناردهینری لیڤی و تیمی فیلمی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە كوردستان

هەولێر-KDP.info- فەیلەسووفی فەڕەنسایی و دەرهێنەری فیلمی دۆكیومینتاریی "پێشمەرگە" كە بە فەرمی لە فێستیڤاڵی كان نمایش كرا، بۆ تۆماركردنی قارەمانێتییەكانی پێشمەرگە دووبارە لە كوردستانن.
لە "نیو ستەیتسمان"، (بێرناردهینری لیڤی) بابەتێكی لەسەر هاتنی ئەمجارەی بۆ كوردستان و بە ڕێككەوتنی لەگەڵ پێشمەرگەكان بەرەو مووسڵ نووسیوە و دەڵێت: "لە گەڕانەوەمدا بۆ كوردستان یەكەم كارم ئەوە بوو كە سەردانی چیای زەرتكم كرد، ئەو شوێنەی پێشمەرگەی قارەمان (مەغدید هەركی) فەرماندە گەنجە پرچ سپییەكە لەوێ شەهید بوو . لەوێ هەموو شتەكان وەك خۆیان مابوون فەردە خۆڵەكان و ئەو دەبە ئاوەی كە هێشتا هەندێكی لێ خواردبووەوە، ئەوەی گۆڕابوو تەنیا ئەوە بوو ئێستا هێزە تایبەتەكانی ئەمەریكا سەنگەرەكەیان گرتووە".
لیڤی لە بابەتەیدا باس لە كار و ئەركی هێزەكانی ئەمەریكا دەكات لە تەكنیكی و ئامادەكاری بۆ شەڕەوە، ئەو شانۆی ڕووداوانەی بەرەی شەڕ كە باسی دەكات زۆر نزیكن لە مووسڵەوە لە بیست كیلۆمەتر دوورییەوە تا ئەوەی بەردێك بهاوی دەگاتە مووسڵ.
ئەو فەیلەسووفە فیلمسازە باس لە هەندێك وردە رووداوەكانی بەرەی شەڕ دەكات كاتێك ئەو لە گوندی شێخ ئەمیری میحوەری خازر بووە لەگەڵ ژەنەڕاڵێكی پێشمەرگە كە لە گەڵیدایە و كەسانی سەر بە میلیشیا شیعەكانی بەدی كردووە كە سنووریان بەزاندووە و لەلایەن هاوەڵە پێشمەرگەكەی ئەوەوە گەڕێنراونەتەوە سنووری خۆیان.
هەروەها باس لەوە دەكات كە داعش كە لە گوندی مەنگوبەی مەسیحینشین هەڵاتوون، تەقەمەنییان لە ناو قوتووی پیپسی و دەبەی بەنزین و تەنانەت قورئاندا بەجێ هێشتووە. لیڤی دەڵێت، كریستیانەكانی ئەلقووش هیچ متمانەیەكیان بە حكومەتی عێراق نییە و نایانەوێت بگەڕێنەوە بەردەستی، باس لەوەیش دەكات كە تەنیا دەیانەوێ كورد بیانپارێزێت.
هەروەها باسی دیداری خۆی و (ڕەوان بارزانی) فەرماندەی بەتالیۆنی یەكی هێزی تایبەت دەكات و دەڵێت، ئەو بە ڕوونی بیڕوڕای خۆی لەسەر دوژمنەكەی خستە ڕوو و گوتی، پێك هاتوون لە شێتەكان كە ئۆتۆمبێلە خۆكوژەكان لێدەخوڕن. جرجەكان كە لە تونێلەكاندا خۆیان حەشار داوە و سەگە هێرشبەرەكان كە بە بڕوای ئەو ئەوان بەرگریی دەكەن. ئەو دەڵێت، ئەو شوێنەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە تەنیا نیشانەی ئەوەیە كە ئەوان گیانی خۆیان خستووەتە پێش پێشمەرگەكانەوە و نەوەیەكی (مستەفا بارزانی)ـیە تەنیا چەند كیلۆمەترێك لەو بەنداوەوە دوورە كە ئەگەر وێران بێ وڵاتەكە بەشی زۆری نقوم دەبێت.




