٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"خەڵكی ناوچە كوردستانییەكان بڕیار لە چارەنووسی ناوچەكانیان دەدەن نەك مالیكی"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شارەزایەكی ئەمنی و سەربازی پێی وایە، نابێت پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانیەكان بكشێتەوە و (نووری مالیكی) هیچ پەیوەندی بە حكوومەتی عێراقەوە نەماوە تا لێدوان لەبارەی چارەنووسی ئەو ناوچانەوە بدات.

 

(حەسەن جیهاد)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لێدوانەكانی (نووری مالیكی) پەیوەندی بە حكوومەتی عێراقەوە نییە، چونكە پێشتر دەرفەتێك بە (نووری مالیكی) درابوو چارەنووسی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یەكلا بكاتەوە و كە نەیكرد، ئێستا ئەو ناوچانە پێشمەرگە بە خوێن ئازادی كردوون و هەم ناوچە كوردستانییەكان و هەم عێراقیشی پاراستووە، بۆیە نابێت پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكان بكشێتەوە و جارێكی دیكە بۆ عێراق چۆڵ بكرێن".

 

(جیهاد) دەشڵێ: "پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە حكوومەتی عێراق بڵێ، لە ڕووی یاساییەوە كێشەی ناوچە كوردستانییەكان چارە بكە و راپرسی بكرێت بۆ ئەوەی خەڵكی ئەو ناوچانە خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، چونكە لە ڕووی واقعییەوە زۆربەی دانیشتووانەكەی كوردن، ئەگەر كوردیش نەبن ئەوە هەر حەز دەكەن بگەڕێنەوە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار