٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتیی مامۆستایان: رازیی نین پارە لە قوتابیان وەربگیرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
 
ھەولێر-KDP.info- یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، دەڵێ، ڕازینین لە وەرگرتنی پارە لە قوتابیانی سنووری سلێمانی کە گوایە  چەند لایەنێکی سیاسی وەھا بەرنامەکیان داناوە .
 
(ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ دەستپێکردنی دەوامی خوێندن لە سنووری سلێمانی، بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوە دانین پارە لە قوتابیان وەربگیرێـت، چونکە دایک و باوکی قوتابیانیش ھەمان کێشەی مامۆستایانیان ھەیە."
 
(گەرمیانی) گوتیشی: "ئەو کارەی بۆ قۆتابیان دیاریکراوە  ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە مووچەی مامۆستایان دابین بکات، نەک قوتابی توشی بێزاربوون بکەن و داوای پارەیەیان لێبکەن، سەره‌ڕای بێبەش کردنیان لە مافەکانیان پارەشیان لێوەربگیرێت."
 
فایزە کۆیی
 

هەواڵی پەیوەندیدار