٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە و پۆلیس لەیلانیان گەمارۆ داوە.. تیرۆریستی لێن

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info-  هێزە ئەمنییەكانی كەركووك و پێشمەرگە، گەمارۆی شارەدێی لەیلانیان داوە و بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانیش دەڵێ، ئەو چەند تیرۆریستەی داعش لە ناوچەكە خۆیان حەشار داوە، ڕەنگە هەرئەوانە بن کە لە هێرشەکەی کەرکووکدا بەشدار بوون.

عەمید (سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ زانیاریمان بۆ هاتووە چەندان تیرۆریستی داعش لە نزیك شارەدێی لەیلان خۆیان گەیاندووەتە ناوچەكە، هەڵبەتە ئێستا لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاساییش و پێشمەرگەوە ناوچەكە گەمارۆ دراوە و بە دوایاندا دەگەڕێن".

(سەرحەد قادر) گوتیشی: "بەپێی زانیاریی شایەتحاڵەكان، ئەوان شەش تیرۆریستن و، خۆ رەنگە زیاتریش بن. لە گوندی یارمجەی نزیك لەیلانن، هێزە ئەمنییەكان بە وردی ناوچەكە دەپشکنن و پێشبینی دەكەین هەر ئەو تیرۆریستانە بن، کە هاتبوونە نێو شاری كەركووك و، پاش شکستیان هەڵاتوون و لەو ناوچەیە خۆیان حەشار دابێت".

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار