٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە دوو گوندی دیكەی لە باشیك ئازاد کردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info-   هێزەكانی پێشمەرگە لە رۆژهەڵاتی باشیكەوە پێشڕەوییان كردووە و فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەڵێ، دوو گوندی دیكە ئازاد كراونەتەوە و پێشڕەویی هێزی پێشمەرگەیش بەردەوامی هەیە.

(بەهرام عەریف یاسین)، فەرماندەی لیوای حەوتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە پێشڕەوییان كرد لە رۆژهەڵاتی ناحیەی باشیك و توانییان هەردوو گوندی كانوونە و رۆژبەیان لە رۆژهەڵاتی ناحیەی باشیك ئازاد بكەنەوە و، تیرۆریستانی داعشیش پاشەكشەیان بۆ نێو سەنتەری ناحیەی باشیك كرد و نەیانتوانی بەرگری لە خۆیان بكەن".

(بەهرام) گوتیشی: "بە گرتنەوەی ئەو دوو گوندە، پێشمەرگە نزیكتر دەبێتەوە لە سەنتەری ناحیەی باشیك و گوندی بەحزانیش لە ڕووی سەربازییەوە دەكەوێتە ژێر دەستی پێشمەرگە، پیشڕەوییەكانیش بەردەوامییان دەبێت تا ئەو سنوورەی بۆمان دیاری كراوە".

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار