داوا دهكرێ ناوچەی كریستیانشینان ئاوەدان بكرێنهوه.. 95% وێران بووە

هەولێر-KDP.info- سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بەیت نەهرێن رایگەیاند، داعش گوند و ناوچەی كریستیاننشینەكانی وێران كردووە، كە هەندێك شوێن هەیە 95% وێران بووە، بۆیە داوا دەكەین حكوومەتی هەرێم و عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەشدار بن لە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە بۆ ئەوەی خەڵكەكە بە ئاسوودەیی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
(رۆمیۆ هەكاری)، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە داخەوە داعش لە هەندێك شوێندا زیاتر لە 95%ـی ناوچەكانی ئێمەی وێران كردووە و مێژووی دەشتی نەینەوای تێك داوە، كەم بینا و شوێن هەیە زیانی پێ نەگەیشتبێت و وێران نەبووبێت، بۆیە وێرانكارییەكی زۆری كردووە لەو ناوچانە".
(هەكاری) گوتیشی: "داوامان كردووە و دووبارە داوایش لە حكوومەتی هەرێم و عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین كە بەشدار بن لە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەدا، بۆ ئەوەی خەڵكی ئێمە بە ئاسوودەیی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و هەست بكەن كە پاڵپشتییەكی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی هەیە بۆ ئەوەی كە ناوچەكانیان ئاوەدان بكرێنەوە و هەروەها پاڵپشتییەكی گەورەیشیان هەیە كە جارێكی دیكە دوژمن ناتوانێت بەو شێوەیە بە ئاسانی ناوچەكانی ئەوان داگیر بكات".
رابین شێروانی




