٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. خەلیل: زۆربەی جیۆگرافیای باشووری كوردستان لە دەستی پێشمەرگەدایە.. قسەكانی (مالیكی) شەرعی نین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پسپۆڕێكی جیۆگرافیای سیاسی پێی وایە، لێدوانەكانی (نووری مالیكی) هیچ شەرعییەتێكیان نییە لەبارەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی هەرێم و دەڵێ، پێویست بوو (مالیكی) خۆی ئەو ناوچانە بەپێی ماددەی 140 بۆ هەرێمی كوردستان بگەڕێنێتەوە.

دكتۆر (خەلیل ئیسماعیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لێدوانەكانی (نووری مالیكی) لەبارەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هیچ شەرعییەتێكیان نییە و لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە ئەسڵ و ئەساسیان بۆ نییە، چونكە پێویست بوو لە سەردەمی (نووری مالیكی)ـدا بەپێی ماددەی 140ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق كێشەی ئەو ناوچانە چارەسەریان بۆ كرابووایە و لەسەر ئەو دەكەوێت، هەر حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی (مالیكی) بوو نەیتوانی ئەو ناوچانە بپارێزێت و رادەستی تیرۆریستانی داعش كران".

دكتۆر (خەلیل) گوتیشی: "هێزەكانی پێشمەرگە بە شانازییەوە توانییان ئەو ناوچانە لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە و یەكلایش بكرێنەوە، لە ئێستادا 95%ـی خاكی كوردستان لە تیرۆریستان پاك كراوەتەوە و لە ژێر دەستی هێزی پێشمەرگە و ئیدارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندایە، ئەو شوێنانەی سنووری كوردستانن هەر لە شاخەكانی حەمرینەوە تا شاخەكانی شنگال، رزگار كراون و با (مالیكی) ئەوە بزانێت جیۆگرافیای باشووری كوردستان گۆڕانكاریی تێ كەوتووە و لە ژێر دەستی پێشمەرگەدایە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار