پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک بۆ دژەتیرۆری یهكێتی: با بەدوای تۆمەتبەخشینەوە و یەکدی تاوانبارکردندا نەگەڕێین

كهركووك-KDP.info- پۆلیسى قهزا و ناحیهكانى كهركووک، لە وەڵامی دژەتیرۆری یهكێتیدا دەڵێ، هێزەکانیان هیچ کەمتەرخەم نەبوونە لەکاتی کردە تیرۆریستییەکەی کەرکووکدا و رۆڵی بەرچاویان هەبووە، ههروهها پۆلیس گشت ئەو قۆڵانەی ئاشکرا کرد کە کێ سەرپەرشتی کردوونە. ڕوونكردنهوهكهی پۆلیسى قهزا و ناحیهكانى كهركووک بە ئاماژەیەکی روون دهدا به دژەتیرۆر و ئاشکرای دەکات کە کەموکوڕتی لەواندا نەبووە.
دهقی ڕوونكردنهوهكهی پۆلیسى قهزا و ناحیهكانى كهركووک:
بەیاننامەکەی دژە تیرۆرمان بینی، دەستخۆشی لەوان و پێشمەرگە و ئاسایش و خەڵکی بەشەرەفی کەرکووک دەکەین، کە رۆژی هێرشەکەی داعش هەموو کەرکووکییەکان پێشمەرگەبوون. نابێ ئەوەمان لەبیربچێ کە تەبایی و یەکڕیزی هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک وایکرد کە پیلانی چەکدارانی داعش شکستبێنێت. ڕاشیدهگهینن ، تاوەکو ئێستا 49 کەس لەو چەکدارانەی کە دزەیانکردبووە نێو کەرکووک لەسەر دەستی هێزەکانمان کوژراون، دژە تیرۆر کە دەڵێت ئەو ناوچانەی داعشەکان پێیدا تێپەڕیون پۆلیسی قەزاوناحیەکان لێیە، ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەو سنوورانە هیچ پۆلیسێکی قەزاوناحیەکانی لێ نییە. ئێمە هیوای ئەوەمان نەدەخواست ئەو دۆخە لە کەرکووک دروست ببێت، بەڵام بەداخەوە روویدا.
پۆلیسى قهزاو ناحیهكانى كهركووك له ڕاگهیێنراوێكدا كه وێنهیهكى دراوه بە ماڵپهڕى فهرمیى پارتیى دیموكراتى كوردستان و تێیدا هاتووه: " بەیاننامەکەی دژە تیرۆرمان بینی، دەستخۆشی لەوان و پێشمەرگە و ئاسایش و خەڵکی بەشەرەفی کەرکووک دەکەین، کە رۆژی هێرشەکەی داعش هەموو کەرکووکییەکان پێشمەرگەبوون. نابێ ئەوەمان لەبیربچێ کە تەبایی و یەکڕیزی هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک وایکرد کە پیلانی چەکدارانی داعش شکست بێنێت.
لە خاڵێکی بەیاننامەکەی دژە تیرۆردا باس لەوە دەکرێ کە ئەو چەکدارانەی داعش لە سنووری پۆلیسی قەزاوناحیەکانەوە هاتوونەتە کەرکووک، ئەگەر مەبەستیان سنووری داقووق بێت، عەمید کاوە، کە پێشمەرگەیەکی دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تێکۆشەرێکی ناسراوە سەرپەرشتی هێزەکانی پۆلیسی داقووق دەکات، لەو سنوورەوە دوو بازگە هەیە لە هەردووکی پۆلیس و ئاسایش بە هاوبەشی دەیپارێزن.
سەبارەت بە قەزای دووزیش، هیچ پۆلیسێکی قەزاوناحیەکانی کەرکووک لە دووز نییە، عەبدوڵڵا بۆر، فەرماندەی هێزەکانی ئەو میحوەرەیە، بەرپرسی میحوەری داقووقیش محەممەدی حاجی قادرە، کە ئەم دوو پێشمەرگە قارەمانە سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانن، لە ناحیەی تازە لیوای 16ی حەشدی شەعبی هەیە کە تورکمانی شیعە مەزهەبن و لەلایەن ئەبو سائیرەوە سەرپەرشتی دەکرێن، دواتریش چوار بازگەی سەرەکی هەن بۆ کەرکووک هەرچواریان بەڕێوەبەری بازگەی خۆی هەیە و لەلایەن عەقید دلێر، کە پێشمەرگەی یەکێتیە سەرپەرشتی دەکرێن و هیچ پەیوەندییەکی بە پۆلیسی قەزاوناحیەکانەوە نییە.
مەرکەزی لەیلانیش بەهەمانشێوە لەلایەن پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر و دێرینی یەکێتییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئەو بەڕێزانەی ناومان هێناون رۆڵی بەرچاو و کاریگەریان لە تێکشکاندنی هێرشەکانی داعش هەبووە بە تایبەت لە رۆژی 21ی10ی2016 کاتێک دەیان چەکداری داعش دزەیکردە نیو کەرکووک.
تاوەکو ئێستا 49 کەس لەو چەکدارانەی کە دزەیانکردبووە نێو کەرکووک لەسەر دەستی هێزەکانمان کوژراون، دژە تیرۆر کە دەڵێت ئەو ناوچانەی داعشەکان پێیدا تێپەڕیون پۆلیسی قەزاوناحیەکانی لێیە، ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەو سنوورانە هیچ پۆلیسێکی قەزاوناحیەکانی لێ نییە. ئێمە هیوای ئەوەمان نەدەخواست ئەو دۆخە لە کەرکووک دروست ببێت، بەڵام بەداخەوە روویدا.
ئێمە وەکو پۆلیسی قەزاوناحیەکان سەرکەوتنی هەموو هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بە سەرکەوتنی خۆمان دەزانین، شکستی هەر دەزگایەکی ئەمنیش شکستە بۆ هەموو کوردستان.
ئەگەر زانیاری دروست لەسەر کەمتەرخەمی هەر پۆلیس و ئەفسەرێکمان هەبێت، ئێمە بە دڵنیاییەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکەین و بە توندترین شێوەی یاسایی سزایان دەدەین.
دەمانەوێ ئەوە بەبیر هەموولایەک بهێنینەوە کە کاتێک چەکدارانی داعش هەوڵی گرتنی بەڕێوەبەرایەتی کۆنی کەرکووکی دا، پۆلیسی قەزاوناحیەکان بوو نەیهێشت بچنە نێو باڵەخانەکەوە، بۆ ئەو بەرگرییەی ئێمەش بەڕێزان پارێزگار و بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک و بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی شاهێدن.
ئێمە رۆڵی هیچ هێزێک کەمناکەینەوە، هەموو هێزە ئەمنییەکان رۆڵیان هەبووە، هەموویان شەهید و برینداریان داوە، هەموو خەڵکی کەرکووک قوربانیداوە.
باشترین کارێک کە بیکەین ئەوەیە بەدوای شانە نووستوەکانی داعشدا بگەڕێین، بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێین کە هاوکاری داعشیان کردووە.
با بەدوای تۆمەتبەخشینەوە و یەکدی تاوانبارکردندا نەگەڕێین، ئێمە دەستمان بەسەر چەندین بەڵگە و دۆکیۆمێنتدا گرتووە و پیشتریش بە پشتبەستن بەو بەڵگانەی خودی داعشەکان خۆیان بە وردی چۆنییەتی دزەکردنی ئەو چەکدارانەمان روونکردەوە.
پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک
29.10.2016
نەشوان بەرزنجی




