١٣٤٠ ئاوارە گەیشتوونەتە خازر
__2016_10_29_h15m4s7__HK.jpg)
خازر-KDP.info- بەڕێوبەری کەمپی خازر دەڵێ، تا ئێستا ١٣٤٠ ئاوارەی مووسڵ لە کەمپی ئێمەدا نیشتەجێ کراون.
رزگار عوبێد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لە سنووری ئێمەدا دوو کەمپ هەن، یەکێکیان ناوی خازرە و شەش هەزار خێمە لەخۆ دەگرێ و، ئەوی دیکەیان حەوت هەزار خێمە لەخۆ دەگرێ کە هێشتا کارکردن تێیدا بەردەوامە و تەواو نەبووە.
ئاماژەیشی دا، ١٣٤٠ ئاوارە گەیشتوونەتە کەمپی ئەوان و نیشتەجێ کراون، پێداویستی تەواویشیان بۆ دابین کراوە.
بڵند ئیبراھیم




