وەزارەتی دارایی خشەیەکی دیکەی مووچەی راگەیاند

هەولێر-KDP.info- وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی دیکەی مووچەی راگەیاند بەم شێوەیە:
ڕۆژى یەك شەممە بەروارى ٣٠/١٠/٢٠١٦، مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:
١- مووچەى خانەنشینانى مەدەنى.
٢- وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن.
٣- وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان.
٤- وەزارەتى كارەبا.
هەروەها ڕۆژى دوو شەممە بەروارى ٣١/١٠/٢٠١٦، مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
١-مووچەى (كەم ئەندامان)ى سەر بە وەزارەتى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى.
٢-وەزارەتى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى.
٣-وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاینى.
٤-وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى.
٥-وەزارەتى كشتوكال و سەرچاوەكانى ئاو.
٦-وەزارەتى شارەوانى گەشت و گوزار.
٧-وەزارەتى داد.
٨-ئەنجومەنى دادوەرى.
٩- سەرۆكایەتى پەرلەمان.
١٠- سەرۆكایەتى هەرێم.
١١-سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران.




