داعشەكانی باشیك هەوڵی خۆڕزگاركردن دەدەن.. پێشمەرگە گورزی كوشندەی لێ وەشاندن

باشیك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری باشیك ڕایگەیاند، چەند داعشێك بە ماتۆڕسیكل هاتبوون بۆ ئەوەی داعشەكانی ناو باشیك رزگار بكەن، بەڵام هێزی پێشمەرگە رێگریی لێ كردن و زیانی زۆریشی پێ گەیاندن.
(حەمید ئەفەندی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێمە تیرۆریستانی داعشمان لەناو باشیك گەمارۆ داوە و رێگەی هەڵاتنیان نەماوە كە نزیكەی ٥٠ تیرۆریست دەبن، بەڵام چەند تیرۆریستێك بە ماتۆڕسیكل هاتبوون بۆ ئەوەی رزگاریان بكەن، ئەوانەی ناو باشیكیش دەستیان بە جموجۆڵ كردبوو، بەڵام هێزی پێشمەرگە هۆشیار بوو، هەر زوو رێگری لێ كردن و گورزێكی كوشندەی لێ وەشاندن".
(ئەفەندی) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش ژمارەیەكیان لێ كوژراوە و چەند ماتۆڕسیكلێكیشیان لێ بەجێ ماوە.
بەرپرسی میحوەری باشیك دهشڵێت، هێزی پێشمەرگە بە جۆرێك داعشەكانی ناو باشیكی گەمارۆداوە، راكردنیان ئەستەمە و دەبێت لەسەر دەستی پێشمەرگە بكوژرێن و لە ماوەیەكی زۆر نزیكیشدا باشیك بە تەواوەی پاك دەكهینهوە.
بڵند ئیبراهیم




