هه‌وڵه‌كه‌ی داعشان بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك له باشیكه‌وه بۆ مووسڵ شكستی برد

هه‌ولێر-KDP.info- تیرۆریستانی داعش له باشیك، هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێ، داعش ده‌یه‌ویست ناوچه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه شكستی به هێرشه‌كه‌یان هێنا.
(به‌هرام عه‌ریف یاسین) له میحوه‌ری باشیك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی باشیكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ماوه‌ی 30 خوله‌ك شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعشدابه‌رده‌وام بوو، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه توانی هێرشه‌كه‌ی داعش تێك بشكێنێ و زیانی زۆریشیان لێ بدات.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ده‌شڵێ، هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ ئه‌وه‌بووه تا ناوچه‌یه‌ك كۆنتڕڵ بكه‌ن، به‌ڵام به‌بێ زیانی گیانی، شكستمان به پیلانه‌كه‌یان هێنا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام چونكه هێرشه‌كه له نیوه‌شه‌ودا بوو زانیاریی دروستمان به‌رده‌ست نییه.
هاوكات ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ی پێشمه‌رگه له لیوای یه‌كی پیاده، ده‌ڵێ، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو له گوندی جه‌ربوعه رووی دا، چونكه هێزی پێشمه‌رگه سه‌نته‌ری ناحیه‌ی باشیكی گه‌مارۆ داوه، داعش وه‌ك په‌لاقاژه‌ی مه‌رگ له دوو لاوه هێرشی هێنا، واته له‌به‌ره‌ی مووسڵ بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له‌لای سه‌نته‌ری ناحیه‌ش كه ده‌كه‌وێته پشتی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه. به‌گوته‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره، مه‌به‌ستی داعش له‌و هێرشه‌دا ئه‌وه بووه رێگه‌یه‌ك بۆ خۆده‌ربازكردن بكه‌نه‌وه و به‌ره‌و مووسڵ رابكه‌ن، به‌ڵام پێشمه‌رگه رێگه‌ی نه‌دان ئه‌و رێگه‌یه بكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی زیانه‌كانی تیرۆریستانه‌وه نه‌قیب(سالار ماهر) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی، هه‌رچه‌ند تیرۆریستێكی داعش له نێو سه‌نته‌ری ناحیه‌ی باشیكدا ماون، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت 30 بۆ 40ێك بن.
قائید میرۆ




