٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كیكى: داوام له‌ عه‌بادى كردووه‌ له‌ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كان كۆببینه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
مووسڵ-KDP.info- سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا داواده‌كات، له‌یه‌كێك له‌ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كانى سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بۆ بابه‌تى ئاواره‌كان و بارودۆخى ئێستاى ناوچه‌كه‌ و چوونه‌ ناو شارى مووسڵ كۆببنه‌وه‌.
 
(به‌شار كیكى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "داوام له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق (حه‌یده‌ر عه‌بادى) كردووه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى خۆجێى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌یه‌كێك له‌ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كان كۆببینه‌وه‌.
 
(كیكى) گوتیشى: "ئه‌نجام دانى كۆبوونه‌وه‌كه‌‌ بۆ بابه‌تى بارودۆخى ئێستاى ناوچه‌كه‌یه‌ له‌ هه‌موو روێكه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌كارییه‌كانى پێوه‌ست به‌ ئاواره‌كان و چوونه‌ ناو مووسڵ ‌بێت‌ .
 
نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار