٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"گشت ئەو تیرۆریستانەی لە کردەوە تیرۆریستییەکەی کەرکووک بەشداربوون، کوژراون"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، هەرێمی کوردستان پشتیوانی کەرکووک دەکات بۆ ئەوەی رەوشی شارەکە ئارام بێ و گشت ئەو تیرۆریستانەیشی کە لە کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری کەرکووک بەشداربوون کوژراون.

(شوان شێخ ئەحمەد) سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند" كەركووك هێڵی سوورە و هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکارییەکە بۆ ئەوەی پارێزگای کەرکووک لە کردەوەی تیرۆریستی پارێزراوبێ، سەردانی دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووکیان کردووە و دڵنیایان داوە کە ئەوەی روویدا نابێ جارێکی دی رووبداتەوە و پلانێکی ئەمنی زۆر باش داڕێژراوە بۆ ئەوەی رێ لە کردەی تیرۆریستی وەها بگرێ کە لە ٢١ ی ئەم مانگەدا لە کەرکووک روویدا.
گوتیشی، کە گشت ئەو تیرۆریستانەی لە کردەوە تیرۆریستییەکەی کەرکووک بەشداریان هەبوو کوژراون.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار