٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قەڵادزەیی: تەنیا حكوومەت بڕیار لەبارەی هەژماركردنی ساڵی خوێندن دەدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان پێی وایە پرسی هەژماركردنی ساڵی خوێندن پرسێكی نێوخۆی كوردستانە و جگە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ ڕێكخراو و دەزگایەكی دیكە ناتوانێ بڕیار لەسەر چارەنووسی ساڵی خوێندن بدەن.

 

(شوان قەڵادزەیی) ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "یوونیسف و نەتەوە یەكگرتووەكان بۆیان نییە بڕیار لەسەر هەژماركردنی ساڵی خوێندن بدەن لە هەرێمی كوردستاندا، چونكە ئەوە پێوەندیی بە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە و پرسێكی ناوخۆی هەرێمی كوردستانە، ڕاستە هێشتا لە ناوچەكانی سلێمانی و گەرمیان خوێندن دەستی پێ نەكردووە، بەڵام ئەوە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێمە بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن ئەمساڵ بۆیان هەژمار دەكرێت یاخود هەژمار ناكرێت."

 

قەڵادزەیی گوتیشی: "پار سێ مانگ قوتابخانە نەبووە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجەدا، بەڵام بە ساڵی خوێندن هەژمار كرا و كێشەیشی نەبووە؛ پێشبینی دەكەم ئەمساڵیش نەگاتە ئەو ڕادەیە قوتابیان بێبەش بكرێن  لە ساڵێكی خوێندن و پێویستە حكوومەتی هەرێم هەوڵێکی باش بدات بۆ چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایان؛ لەو ناوچانەی خوێندنیان داکێڵاوە (بایكۆت كردووە) ئەو داکێڵانە نەمێنێ؛ ئەمە پرسێكی نەتەوەیی و پەروەردەییە، جا بابە هەموو لایەكەوە هەوڵی چارەسەركردنی بدەین."

 

قائید میرۆ

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار