٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەشتی نەینەوا نیوە زیاتری لێ ئازاد کراوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد تا ئێستا سەدا٥٠ زیاتری خاکی دەشتی نەینەوا لەسەر دەستی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئازاد کراوە.

 

سەیدۆ چەتۆ سەرۆکی لیستی برایەتی‌وپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ناوچەکانی بەرتلە و تلسقۆف و حەمدانیە و باشیک و گوندەکانی سەر بەو ناوچانەیان ئازاد کردووە و، ئێستا هەر تلکێف ماوە ئازاد بکرێت و، دوایی بەرەو گەڕەکی عەرەبیە پێشڕەوی دەکرێت."

 

سەیدۆ چەتۆ گوتیشی: "سەدا٥٠ زیاتری خاکی دەستی نەینەوا لەسەر دەستی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئازاد کراوە."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار