هەرێم و بەغدا دانوستان لەسەر هەڵگرتنی باجی گومركی دەكەن
__2016_10_27_h18m19s14__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- حكوومەتی عێراق خاڵێكی گومركی بۆ ئەوەی باج بخاتە سەر ئەو كەلوپەلانەی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەناردە و هاوردە دەكرێن؛ ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئاشكرای كرد، دانوستان لەگەل بەغدا دەكرێت بۆ لابردنی گومركەکەی خورماتوو.
ئەسكەندەر محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند" حكوومەتی عێراق خاڵێكی گومركی لە خوار قەزای خورماتوو داناوە و باجی گومركی لەسەر ئەو كەلوپەلانە داناوە كە لە هەرێمی كوردستانەوە دەچنە سنوورەكانی ژێر دەستهەلآتی حكوومەتی بەغدا و هەر كالایەكیش لەبەغداوە بێتە هەرێمی كوردستان باجی دەخرێتە سەر، ئەوەش وای كردووە نرخی هەندێ كەلوپەل لەبازاڕدا بەرزبێتەوە و كاریگەری لەسەر جولەی بازرگانی كردووە، بەهانەی حكوومەتی عێراق لەدانانی ئەو گومركە ئەوەیە لەهەرێمی كوردستان باجی گومركیان لێ وەرناگیرێت."
محەمەد دەشڵێ: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژوورە بازرگانیەكانی لە هەولی لابردنی ئەو خاڵەی گومركین تا ئاستەنگی بواری هاوردە و هەناردەكردن نەمێنێت و دانوستان لەو بارەیەوە بەردەوامە لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا؛ گەشبینین بگەن بە ئەنجامێك، چونكە ئێستا ڕێكەوتن هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشە و پرسە هەڵواسراوەكان."
قائید میرۆ




