٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا مەحموود: داعش لە شوێنێك ١٢ تونێلی لێداوە..هەموو رێگا سەرەكییەكانمان پاك كردووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info- فەرماندەی تیمی هەڵگرتنەوەی مین لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، داعش مینێكی زۆری داناوە و تەنیا لە شوێنێك ١٢تونێلی دروست كردووە، بەڵام هەموو رێگا سەرەكییەكان پاك كراونەتەوە.

 

لیوا (مەحموود كاكەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پرۆسەی پاككردنەوەی ئەو ناوچانەی لە میحوەری باشیك ئازاد كراون، بەردەوامە و ١٢ تیم كار دەكەن و تاوەكو ئێستایش هەموو ئەو رێگا سەرەكیانەی پێشمەرگە هاتوچۆی پێدا دەكەن، پاك كراونەتەوە".

 

(كاكەیی) گوتیشی: "بەپێی زانیارییەكانی ئێمە، لە گردێكی نزیك باشیك تیرۆریستانی داعش ١٢ تونێلیان لێداوە، كە گردێكی بەرزە و دەرفەتی ئەوە هەیە تونێل لێبدرێت".

 

فەرماندەی تیمی هەڵگرتنەوەی مین ڕوونیشی كردەوە: "داعش ئەم جارە مینێكی زۆری داناوەتەوە و هەماهەنگیمان لەگەڵ دەزگایەكی دیكە كردووە و بڕیارە ئەوانیش تیمی خۆیان رەوانە بكەن بۆ ئەوەی هاوكارمان بن".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار