٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا: به‌ ئازاد كردنه‌وه‌ی مووسڵ، مالیكی شوێنی لە عێراقدا نامێنێت

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، (مالیكی) تاوانباری سەرەكییە لە كەوتنی مووسڵ، بۆیە گەر یاسا لەم وڵاتەدا هەبایه‌،  پێویستبوو له‌باتی ده‌ركه‌وتن له‌ میدیاكانه‌وه‌ ئێستا له‌ زیندان دادگایی كرابایه‌.

(شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "(نووری مالیكی) سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، باس لەوە دەكات كە پێویستە سنوورەكانی هەرێم بۆ پێش ٢٠٠٣ بگەڕێنەوە و خۆی بە سوپای دیجلە تاقی كردەوە لە خانەقین و كەركووك، دەتوانێ جارێكی تریش خۆی تاقی بكاتەوە، كە هەرگیز ناتوانێ ئەم كارە بكات".

(عەبدوڵڵا) گوتیشی: "(مالیكی) بە ماوەیەكی كەم مووسڵی ڕادەستی داعش كرد، نازانم چۆن ئێستا دێت باسی ئەو شارە دەكات، لە كاتێكدا تاوانباری سەرەكی ئەوە لە كەوتنی شاری مووسڵ و، ئەگەر یاسا لەم وڵاتەدا هەبوایه‌، پێویستبوو له‌باتی ده‌ركه‌وتن له‌ میدیاكانه‌وه‌ ئێستا له‌ زیندان دادگایی كرابایه‌".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێت: "ئێستا پێشمەرگە و سوپا بە هەماهەنگی مووسڵ ئازاد دەكەن بە ئیمكانیاتێكی زۆر كەمیش، بۆیە (مالیكی) چاوی بەوە هەڵنایەت و پێی خۆشە رزگاركردنی مووسڵ دوا بكەوێت و هەوڵیش بۆ ئەمە دەدات، چونكە ئەوپێی خۆش نییە مووسڵ زوو ئازاد بكرێت و، چەند دوا بكەوێت لە بەرژەوەندی ئەودایە، لەبەر ئەوەی دەبێتە دەستكەوت بۆ (حەیدەر عەبادی) و ئەویش دواتر هیچ شوێنێكی لە عێراقدا نامێنێت، بۆیە بەردەوام دێت لە مێدیاكان لێدوان دەدات و پێی خۆشە پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ دوا بكەوێت".

ئاماژەیشی دا بەوەی كە، (مالیكی) باسی وڵاتی ئیسڕائیل دەكات، تەنیا بۆ ئەوەی سۆزی شەقامی شیعی بۆخۆی رابكێشێت.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار