٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی لە كەمپی زیلكان خواردنی گەرمی بەسەر 554 ئاوارەدا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- لە درێژەی هاوكاریكردن و گەیاندنی كۆمەك بۆ ئەو ئاوارانەی روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی زیلكان ژەمەخۆراكی گەرم و پێداویستیی خۆراكی سەرەتایی بەسەر 71 خێزان و 554 كەسدا دابەش كرد.

رۆژی 27/10/2016 لە درێژەی هاوكاریكردن و دابەشكردنی خۆراك بەسەر ئەو ئاوارانەی كە بە هۆی شەڕەوە ناوچەكانیان بەجێ دەهێڵن و ڕوو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەند كەمپێكی نوێدا پێشوازی لە ئاوارەكان كرد، لەو میانەیەیشدا لە كەمپی زیلكان لە سنووری شارۆچكەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك، خواردنی خێرا بەسەر 71 خێزان و 554 كەسی تازەئاوارەدا دابەش كرا، هاوكات لە كەمپی نێرگزلیش بە هەمان شێوە ئامادەكاریی تەواو كراوە بۆ وەرگرتنی ئاوارەكان و دابەشكردنی ژەمەخۆراكی گەرم بەسەر ئەو كەسانەی ڕوو لە كەمپەكە دەكەن.

تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەرجەم ئەو كەمپانەی كە تازە دروست كراون بۆ پێشوازیكردنی ئاوارەكانی پارێزگای مووسڵ، لە ئامادەباشیی تەواودان و رۆژانە پێشوازی لە ئاوارەی نوێ دەكەن و پێداویستیی سەرەتاییان بەسەردا دابەش دەكەن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار