لیوا ھەڵۆ: تەرمی٨٩ تیرۆرست گەیشتونهتهوه فەرمانگەی پزیشکی دادوەری

كەركووك-KDP.info- بەرێوهبەری ئاسایشی کەرکووک دهڵێت، ئەمڕۆش پێنج تیرۆرستی دیکە لەکەرکووک کوژراون، بەمەش تاوەکو ئێستا تەرمی ٨٩ تیرۆرست گەیشتونهتەوه فەرمانگەی پزیشکی دادوەری ئەوشارە.
لیوا (ھەڵۆ نەجات) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پرۆسەی گەڕان و پشکنین بەدوای تیرۆرستانی داعش لەکەرکووک بەردەوامە و ئەمڕۆش ھێزەکانی ئاسایش توانیان پێنج تیرۆرستی دیکەی داعش لەشاری کەرکوک بکوژن، بەکوژرانی ئەو پێنج تیرۆریستهش تاوەکو ئێستا ٨٩ تەرمیان گەیشتونهتەوه فەرمانگەی پزیشکی دادوەری ئەوشارە.
لیوا (ھەڵۆ) گوتیشی: "ڕەنگە ھەندێکی دیکە خۆیان تەقاندبێتەوە یاخود بەبۆردوومانی فرۆکە کوژرابن، ئەمانە حیساب نەکراون، تەنھا ئەوانە نەبێت کە تەرمەکانیان ساخ بوون و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون .
بەرێوبەری ئاسایشی کەرکووک دهشڵێت، پرۆسەی گەڕان و پشکنین بەردەوامە و ئەو ئاوارانەی لەدەرەوەی کەرکووکهوه ھاتوون پێویستە بگەرێنەوە، تازه ئیدارەی کەرکووک بڕیاری خۆیداوە، بۆیه پێویستە بگەڕێنەوە بۆ سەر شوێنی خۆیان، بەتایبەتی ئەوانەی دیالە کە سەرەتا دەبێت و دواتر تکریت و ئەنبار.
بڵند ئیبراھیم




