حكوومه‌تى هه‌رێم به چاكسازى ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانى دارایى ده‌بێته‌وه

هەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان چەندین تەوەر تاوتوو کران و جەخت لەوە کرایەوە کە حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به چاكسازى ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانى دارایى ده‌بێته‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٦/١٠/٢٠١٦ به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى شه‌هیدان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران له شه‌ڕى دژه‌تیرۆر خواست، هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشى و پیزانینى له پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له هه‌موو به‌ره‌كانى شه‌ڕدا كرد، ده‌ستخۆشى و پێزانینیشى بۆ خه‌ڵك و هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیس و پێشمه‌رگه و دژه‌تیرۆر و ئاسایش و خۆبه‌خشان له كه‌ركووك و پارێزگار و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له كه‌ركووك دووپات كرده‌وه كه مه‌ردانه ڕووبه‌ڕووى تیرۆرستان بوونه‌وه و تێكیانشكاندن.
ده‌رباره‌ى شه‌ڕى دژه‌تیرۆر و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى مووسڵیش، سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ عیراق و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى كراوه، پێشمه‌رگه زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌و شوێنانه‌ى كۆنترۆل كردووته‌وه كه به‌پێى ڕێككه‌وتنه‌كه بۆى دیارى كرا بوون و ئه‌ركى خۆى ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له سوپاى عیراق كرد بۆ سه‌ركه‌و‌تنه‌كانى له شه‌ڕدا و سه‌ره‌خۆشى له شه‌هیدان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران له هێزه عیراقییه‌كان خواست.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى خۆشحاڵه به‌و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارییه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ عیراق و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه‌تى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به وردى به‌و ڕێككه‌وتنه‌وه پابه‌ند بووه، ئه‌مه‌ش مایه‌ى پێزانینى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و حكوومه‌تى عیراقه. ئه‌وه‌یشى نه‌شارده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له قۆناغى دواى مووسڵ نیگه‌رانه و پێى وایه ده‌بێ ڕێككه‌و‌تنێكى سیاسى له‌سه‌ر قۆناغى دواى مووسڵ بكرێت.
هه‌روه‌ها باسى له كێشه‌ى ئاواره‌كان كرد كه هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستى پێكردووه و ئاواره‌كان له ده‌وروبه‌رى موسڵه‌وه به‌ره‌و كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دێن. دووپاتیشى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێم له‌به‌ر ئه‌و دۆخه سه‌خته داراییه‌ى كه تیایدایه، ناتوانێت وه‌ك پێویست كۆمه‌ك و هاوكارى پێشكه‌ش به ئاواره‌كان بكات، بۆیه داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه هاوكارییان بكه‌ن.
پاشان وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان ڕ‌اپۆرتێكى ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى نه‌وت هه‌ر له به‌دواداگه‌ڕان و دۆزینه‌وه، تا به‌ر‌هه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتن و كارى كۆمپانیاكانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان و داهاته‌كانى نه‌وت پێشكه‌ش كرد و به وردى تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییانه‌ى كه له ئه‌نجامى شه‌ڕى داعش و دابه‌زینى نرخى نه‌وت، له‌سه‌ر داهاتى هه‌رێمى كوردستان دروست بووه، ئه‌مه‌ش بووه هۆى نه‌گه‌یشتن به ئامانجى یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه، به‌رچاوڕوونییه‌كى ته‌واویشى ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیى هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنى نه‌وت و خه‌رجكردنى داهاته‌كانى و چۆنیه‌تیى به‌كارهێنانیان له بنیاتنانى ژێرخان و جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كاندا، به‌تایبه‌تیش له بوارى كاره‌بادا پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكوه‌زیران و جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستخۆشییان له وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان كرد و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌کان چه‌ندین سه‌رنج و تێبینییان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه پێشكه‌ش كرد و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان و زیادكردنى داهات و ئه‌نجامدانى چاكسازیى ڕاسته‌قینه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئیراده‌یه‌كى جددیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى زانستیى بنیاتراو له‌سه‌ر ڕێژه‌ى داهات و خه‌رجییه‌كان، به‌پێى ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به هاوكاریى لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌نداره‌كان ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانى دارایى ببێته‌وه و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى بدات.
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له زۆر بوارى گرنگدا هه‌نگاوى جددى بۆ چاكسازیى ڕاسته‌قینه هه‌ڵناوه و كارى زۆر جددى له‌سه‌ر چاكتركردنى سیسته‌مى كارگێڕى و به‌تایبه‌تى چاكتركردنى سیتسه‌مى كارگێڕیى داراییى گشتى كردووه و تا ڕاده‌یه‌كى باش هاوسه‌نگییه‌كى له‌نێوان داهات و خه‌رجییه‌كاندا دروست كردووه، هه‌روه‌ها ده‌بێت پێداچوونه‌وه به هه‌موو كه‌رته‌كاندا بكرێت و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه وێڕاى هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى چاكسازیى حكوومه‌ت، هێشتا چه‌ند ته‌حه‌دییه‌كى گه‌وره‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت مایه‌ى ئومێد و خۆشحاڵین و به به‌رده‌وامبوونیشیان به دڵنیاییه‌وه ئه‌م قه‌یرانه تێده‌په‌ڕێنین.
سه‌رۆك وه‌زیرانیش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه گه‌لى كوردستان زۆر ته‌نگانه‌ى گه‌وره‌ترى بینیوه و به هه‌وڵ و تێكۆشانى خۆى به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتووه، قه‌یرانى دارایی‌ش له هه‌رێمى كوردستان ڕاسته ته‌حه‌دییه‌كى زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تێكى گه‌وره‌یشه بۆ به‌خۆداچوو‌نه‌وه و چاكسازى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان. ڕوونیشى كرده‌وه كه هه‌نگاوى چاكسازیى باش نراوه و ڕاگه‌یاند حكوومه‌ت له‌سه‌ر چاكسازییه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى پیشه‌سازى و بازرگانى به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند كه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا حكوومه‌تى فیدرالى عیراق بڕى ٣٠٩ ملیار دینارى پاره‌ى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستانى ناردووه كه ده‌كاته نیوه‌ى شایسته‌ى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ردوو ساڵى ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و كاریگه‌ریى ئه‌رێنى له‌سه‌ر زیاتر ١٠٠ هه‌زار خانه‌واده ده‌بێت. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مه‌ى به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى بازرگانیى عیراقى كرد و داواى كرد حكوومه‌تى فیدرالى عیراق ئه‌و نیوه‌یه‌یشى كه ماوه له‌گه‌ڵ شایسته‌ى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌مساڵى ٢٠١٦ بنێرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، ڕه‌شنووسى ستراتیژى پێنج ساڵى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو. دواى گفتوگۆى ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسه‌كه و چۆنیه‌تیى بنبڕكرنى گه‌نده‌ڵى، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
ئینجا وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى دوو ڕاپۆرتى سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ى پێدانى قه‌رزى بچووك له هه‌رێمى كوردسان و بابه‌تى پاره‌ى سه‌ندووقى ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى پێشكه‌ش كرد. دواتر له لایه‌ن وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه‌وه كرا و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا كه له كۆبوونه‌ویه‌كى تایبه‌تدا به ئاماده‌بوونى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به وردى گفتوگۆ و پێداچوونه‌وه به‌و زانیاریانه‌دا بكرێت كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خرانه ڕوو، دواتریش بڕیارى كۆتایى لێبدرێت.




