"نابێ هیچ گرووپێكی چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی عێراق به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و قۆناغه‌كانی دواتردا بكات"

هەولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، كه نابێ هیچ گرووپێكی چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی عێراق به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و قۆناغه‌كانی دواتردا بكات.
ئه‌مڕۆ 26/10/2016 (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له (جۆزێف پێنینگتۆن) جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و به‌رپرسی مه‌له‌فی عێراق و شاندی یاوه‌ری رایگه‌یاند، له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆربه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی جێبه‌جێكرد، كه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق دیاریكرابوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ له تیرۆریستانی داعش و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی تاوتوكرا و ئاماژه به كاریگه‌ری و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق و به‌رده‌وامی پێشڕه‌وییه‌كان درا.
په‌یوه‌ست به پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه و ئامانجه رێككه‌وتن له‌سه‌ركراوه‌كان (مه‌سرور بارزانی) رایگه‌یاند، له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆربه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی جێبه‌جێكرد، كه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق دیاریكرابوو.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، كه نابێ هیچ گرووپێكی چه‌كداری ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی عێراق به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و قۆناغه‌كانی دواتردا بكات.




