زیاد کاکەرەزا: بابەتی پارێزگاری سلێمانی دەبێ یەکێتی و گۆڕان چارەی بکەن

سلێمانی-KDP.info- سەرۆکی لیستی زەرد لە ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانی دەڵێ، ئێستا سلێمانی بێ پارێزگارە و ئەوەشی هەیە گرفتە لەنێوان گۆڕان و یەکێتی دەبێ خۆیان چارەی بکەن.
زیاد کاکەڕەزا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "ئێستا شاری سلێمانی بێ پارێزگارە، چونکە هەرسێ ناوەکە خۆیان بە پارێزگاری سلێمانی ناوهێنابوو لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ڕەتکراونەتەوە کە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت."
گوتیشی: "ئێستاش سلێمانی بێ پارێزگارە ئەوە کێشەیەکە لە نێوان گۆڕان و یەکێتی دەبێت خۆیان چارەی بکەن چونکە گرفتێکی ئیداریش دروست دەکات".
ئەوەشی خستە ڕوو: "لە سەرەتای ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی دەبووایە ئەوەشیان لەبەرچاو بگرتایە کە گۆڕانکاری لە پۆستێکی وا گەورەی حکوومی پێویستی بە ڕێکاری یاسای لە حکوومەت هەیە."
کارزان سەباح




