پەكەكە، لە بەردەم ئاوەدانكردنەوەی ٦٥ گونددا رێگرە
__2016_10_26_h14m37s10__HK.jpg)
سۆران-KDP.info- لە سنووری مێرگەسۆر، پەكەكە بووەتە بەربەست لە بەردەم هاووڵاتیان بۆ ئەوەی نەتوانن گوندەكانیان ئاوەدان بكەنەوە.
(غەفوور مالەسواری)، قایمقامی شارۆچكەی مێرگەسۆر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "چەكدارانی پەكەكە دەستیان بەسەر زیاتر لە 65 گوندی سنووری مێرگەسۆردا گرتووە و، رێگە نادەن گوندنشینان بگەڕێنەوە بۆ سەر موڵك و ماڵی خۆیان".
(مالەسواری) گوتیشی: "بەو هۆیەوە ناوچەكە بەردەوام بووەتە ئامانجی فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتی توركیا، بێگومان ئەنجامی بۆردوومانەكەیش تەنیا زیانی بە گوندنشینان گەیاندووە، ئەگەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە ناوچەكە نەمێنن و توركیایش بۆردوومانی ناوچەكە نەكات، خەڵكی ناوچەكە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".
ڕابین شێروانی




