٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەمید سەرحەد: پێنج داعشمان كوشتوون.. گومانلێكراویش دەستگیر كراون

سەرچاوە: KDP.info
ساتی دەستگیرکردنی خاڵۆزای سەددام حوسێن. دوێنێ، داقووق

كەركووك-KDP.info-  بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك رایدەگەیێنێت، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و ئاساییش و هێزەكانی پێشمەرگە، چەندان كەسی گومانلێكراویان دەستگیر كردووە و، پێنج تیرۆریستی داعشیشیان كوشتووە.

عەمید (سەرحەد قادر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە سەعات پێنجی بەیانیی ئەمرۆ چوارشەممەدا، هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس و هێزەكانی پێشمەرگە دەستمان بە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان كردووە لە سنووری گوندەكانی مەلحە، تویلعە، قەرەتەپە، باجوان، كونەڕێوی، سەلام، كێف، هندی، ئیدریس و داود گورگە لە دەوروبەری شاری كەركووك و، لە ئەنجامدا ژمارەیەك كەسی گومالێكراو دەستگیر كراون".

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ڕاشیگەیاند: "لای پرۆژەی ئاو ‌ لە ناحیەی تازە، پێنج تیرۆریستی داعش تەقەیان كرد، دوای رووبەڕووبوونەوە هەر پێنج تیرۆریستەكە كوژران".
(سەرحەد قادر) زیاتر گوتی: "ئۆپەراسیۆنەكانمان بەردەوام دەبن بۆ لەناوبردن و دەستگیركردنی تیرۆریستان".

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار