له بەرەی باكووری مووسڵ، ئاڵای کوردستان لە دواخاڵی سنوور چەقێندرا.. سێ گوند ئازاد کراونەتەوە

باشیك-KDP.info- هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سێ گوندی ستراتیژییان له باكووری شاری مووسڵ ئازاد کردەوە و فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش دەڵێ، ئاڵای كوردستانیان له دواخاڵی خاكی كورستان چه‌قاندووه و ئیتر ئه‌ركی سوپای عێراقه بچێته نێو مووسڵەوە.
موقەدەم(باقی خورشید) کە فه‌رمانده‌یەکی پێشمه‌رگه‌یە له میحوه‌ری باكووری مووسڵ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، "هێزه‌كانی پێشمەرگە له دوو رۆژی رابردوودا، له قۆڵی باكووره‌وه پێشڕه‌وییان كردووه و، توانیویەتی هه‌رسێ گوندی (حه‌سه‌ن جه‌لاد و حه‌سه‌نێن و عومه‌ر بێت) له تیرۆریستانی داعش پاك بكه‌نه‌وه و ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییش له قۆڵی باكووری مووسڵ بكه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگەوە."
ئەو فەرماندەیە دەیشڵێ، چه‌كدارانی داعش جگه له نانه‌وه‌ی بۆمب و مینڕێژكردنی گونده‌كان، داعش نه‌یانتوانی خۆیان بەرانبەر بە هەڵمەتی هێزی پێشمه‌رگه بگرن و پاشه‌كشه‌یان كرد.
(خورشید) گوتیشی "هێزەکەمان لەو میحوەرەدا ئاڵای پیرۆزی كوردستانی له دواخاڵی سنووری خاكی كوردستان چه‌قاندووه و، ئیتر له‌و سنووره خاكی كوردستان تەواو ئازاد کراوەتەوە و ئەرکی سوپای عێراقە پێشڕه‌وی بكات."
قائید میرۆ




