٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەیدهەژار: دەمانەوێت لە پاككردنەوەی گوندەكاندا زیان بە خەڵكی سڤیل نەگات

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هێزی پێشمەرگە بەردەوامە لە پاككردنەوەی گوندەكان، بەڵام دەیانەوێت بە جۆرێك بێت كە زیان بە خەڵكی سڤیل نەگات، چونكە هەندێك لە گوندەكان خەڵكیان تێدایە.

عەمید (سەیدهەژار)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "زۆرێك لە گوندەكانی دەوروبەری كەركووك كە لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاد كرابوون، پاك كراونەتەوە، بەڵام بەشێكیان ماون، چونكە رەنگە خەڵكی سڤیلیان تێدا بێت بۆ ئەوەی زیانیان پێ نەگات، لەبەر ئەوەی ئێمە لە كاتی پاككردنەوەی گوندەكاندا تەنانەت نامانەوێت یەك هاووڵاتییش زیانی پێ بگات، بۆیە پەلە ناكەین تاوەكو هاووڵاتییەكان رزگار دەكرێن".

(سەید هەژار) گوتیشی، لە ئێستادا باشیك و چەند گوندێك ماون پاك بكرێنەوە و، پرۆسەی پاككردنەوەیش بەردەوامە و ئەوانیش بەم زووانە تەواو دەبن.

ئەو فەرماندەیە دەشڵێ: "خەڵكێكی زۆر دەیانەوێت لە دەست تیرۆریستانی داعش رابكەن، بەڵام رێگرییان لێ دەكرێت، سەرەڕای ئەمەیش بەشێك لەو خەڵكە خۆیان گەیاندووەتە سنووری هێزی پێشمەرگە و ئێمەیش پێشوازییان لێ دەكەین".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار