٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی، هاوكاریی پێشمەرگە و ئاوارەكانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكاریی پێشمەرگەی كرد و، لە دابەشكردنی خۆراك و پێدانی ژەمەخۆراكی گەرمیش بەسەر ئاوارەكاندا، بەردەوامە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، بەشەخۆراكی مانگانە پێشكەشی 1025 خێزانە ئاوارە لە شارەدێی سنوونێ و گوندی ئەدیكا و دوگری دابەش دەكەن.
رۆژی 26/10/2016 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ‌هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، لە هەڵمەتێكی هاوبەشدا خۆراكی وشكیان بەسەر 1025 خێزانە ئاوارەی شارەدێی سنوونێ و گوندی ئەدیكا و دووگری لە سنووری پارێزگای نەینەوا، دابەش كرد، كە هاوكارییەكەیش بریتی بوو لە برنج، نیسك، نۆك، شەكر، خوێ، زەیت، دۆشاوی تەماتە، چا و فاسۆلیا و رشتە.


هەمان ڕۆژ و لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە میحوەری تلسقۆف و ناوەران، پەناگە و بەتانی و پارسێلی خۆراكی بەسەر 500 پێشمەرگەدا دابەش كرد.
هەروەها رۆژی 26/10/2016 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەرێمی كوردستان، لە چەند هەڵمەتێكدا هاوكاریی پێشكەشی هێزەكانی پێشمەرگە كرد، لە میحوەری تلسقۆف دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەتانیی بەسەر 100 پێشمەرگەی میحوەرەكەدا دابەش كرد، هەر لە درێژەی دابەشكردنی هاوكارییەكاندا، 20 خێوەت و بەتانیی بەسەر 100 پێشمەرگەی فەرماندەیی سپیلك دابەش كرد. هاوكات لە میحوەری ناوەران دەزگای خێرخوازیی بارزانی 300 پارسێلی خۆراكی پێشكەشی هێزەكانی پێشمەرگە كرد.
شایانی باسە، جگە لە دابەشكردنی كەلوپەل و خۆراك، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی بەردەوام هاوكاری و پێداویستیی خۆراكی بۆ برا پێشمەرگەكان لە سەرجەم میحوەرەكانی شەڕ دابەش كردووە.


هەر ئەمڕۆ و لە درێژەی هاوكاریكردن و گەیاندنی كۆمەك بۆ ئەو ئاوارانەی روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی زیلكان ژەمەخۆراكی گەرم و پێداویستیی خۆراكی سەرەتایی بەسەر 53 خێزان و 256 كەسدا دابەش كرد.
رۆژی 26/10/2016 لە درێژەی هاوكاریكردن و دابەشكردنی خۆراك بەسەر ئەو ئاوارانەی كە بە هۆی شەڕەوە ناوچەكانیان بەجێ دەهێڵن و روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەند كەمپێكی نوێدا پێشوازی لە ئاوارەكان دەكات، لەو میانەیەیشدا لە كەمپی زیلكان لە سنووری شارۆچكەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك، خواردنی خێرای بەسەر 53 خێزان و 304 كەسی تازەئاوارەبوودا دابەش كرد.

تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەرجەم ئەو كەمپانەی كە تازە دروست كراون بۆ پێشوازیكردنی ئاوارەكانی پارێزگای مووسڵ، لە ئامادەباشیی تەواودان و رۆژانە پێشوازی لە ئاوارەی نوێ دەكەن و پێداویستیی سەرەتاییان بەسەردا دابەش دەكەن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار