عوسمان بایده‌میر: پێشمه‌رگه به‌رگری له ٤٠ ملیۆن کورد ده‌که‌ن

هەولێر-KDP.info- (عوسمان بایده‌میر) سیاسەتمەداری کوردی باکووری کوردستان ڕایگەیاند، پێشمه‌رگه ته‌نیا بۆ مووسڵ هێرش ناکه‌ن، ئه‌وان شکۆ و سه‌ربه‌رزیی چل ملیۆن کورد ده‌پارێزن.
له چوارچێوه‌ی گفتوگۆکانی دیداری مێریدا له هه‌ولێر، (عوسمان بایده‌میر) سیاسەتمەداری کوردی باکووری کوردستان گوتی، "باشووری کوردستان هیوای هه‌موو کورده و هه‌موو دڵمان پێوه‌یه‌تی"، گوتیشی، پێشمه‌رگه ته‌نیا بۆ مووسڵ هێرش ناکه‌ن، ئه‌وان شکۆ و سه‌ربه‌رزیی چل ملیۆن کورد ده‌پارێزن.
(بایدەمیر) دەڵێت، "له بەرده‌م شه‌هیده‌کاندا سه‌رنه‌وی ده‌که‌م و سه‌ری ڕێزیان بۆ داده‌نوێنم، ئه‌وان به‌گری له چل ملیۆن کورد ده‌که‌ن."
ئەو سیاسەتمەدارەی کوردی باکووری کوردستان هەروەها دەڵێ: "هه‌رێمی کوردستان و باشووری کوردستان هیوای هه‌موو کورده. داوا له سەرجەم حزب و ڕێکخراوەکانی کورد له باشووری کوردستان ده‌که‌م، ئێمه به ته‌نیا له باکوور جێ نه‌هێڵن، زۆر پێویستمان پێیانه."




