پێشمه‌رگه گوندی دێركی ئازاد کردەوە و فازلیه‌یش پاک دەکەنەوە

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گوندێكی دیكه‌یان ئازاد کرد و گوندێكی دیكه‌ش له‌لایه‌ن داعشه‌وه چۆڵ كراوه. ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه ده‌ڵێ، هه‌ر گوندێك ئازاد کرابێ پاكسازی بۆ كراوه.
نه‌قیب (سالار ماهر) لە لیوای یه‌كی پیاده به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشیك ئه‌مڕۆیش به‌رده‌وامی هه‌یه. پێشمەرگە توانی گوندی دێرك له تیرۆریستانی داعش پاك بكاته‌وه و بۆ گرتنه‌وه‌ی گوندی دیكه‌یش لە ناوچه‌كەدا وا لە پێشڕەویدایە. تا دواخاڵی سنووری خاكی باشووری كوردستان پێشمه‌رگه ناوەستێت."
گوتیشی، پێشمه‌رگه، گوندی فازلیه‌ی بە تەواوی گەمارۆ داوە، دیارە لەوێدا داعش ئاڵاكانی داگرتوون؛ پێدەچێ چه‌كداریان لەوێدا نەمابن، به‌ڵام گونده‌كه بۆمبڕێژ كراوه؛ هەرکە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه، لە مین پاکی دەکەنەوە.
قائید میرۆ




