فه‌لاح مسته‌فا: حکوومه‌تی عێراق ڕێز له زمانی کوردی ناگرێت.. پێویستە یه‌کێتیی وڵات ئاره‌زوومه‌ندانه بێت

هەولێر-KDP.info- به‌رپرسی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کورستان دەڵێت، سەرچاوەی کێشەکان لەگەڵ بەغدا هەرێمی کوردستان نییە و ڕەخنەیش لە حکوومەتی بەغدا دەگرێت بەوەی کە ڕێز لە زمانی کوردی ناگرێت.
(فه‌لاح مسته‌فا) به‌رپرسی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کورستان له چوارچێوه‌ی گفتوگۆکانی دیداری مێریدا ڕایگه‌یاند، له عێراقدا ڕێز له زمانی کوردی ناگیرێت.
(مسته‌فا) گوتی، "ئێمه له خۆمانه‌وه هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست نه‌کردووه و پێویستە یه‌کێتیی وڵاتیش ئاره‌زوومه‌ندانه بێت."
هەر لە پانێلەکەدا (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کورستان گوتی: "به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌وه، له عێراقدا ڕێز له زمانی کوردی ناگیرێت، ئه‌گه‌ر من نووسراوێک به کوردی بۆ به‌غدا بنێرم پشتگوێ ده‌خرێت.




