ئه‌شواق جاف: بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به بڕیارێکی زاره‌کیی نووری مالیکی بوو

هەولێر-KDP.info– پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا، (نووری مالکی) بە بڕینی بودجەی هەریمی کوردستان تۆمەتبار کرد.
(د. ئه‌شواق جاف) په‌رله‌مانتاری کورد له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند، بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به بڕیارێکی زاره‌کیی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وکاتی عێراق بڕا.
(ئەشواق جاف) گوتیشی، ئه‌و بڕیاره‌ی مالیکی به نووسراو نه‌بوو، داوامان لێکرد که بڕیارێکی نووسراومان بداتێ تا خه‌ڵکی ئاگادار بن و بزانن چییه، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی کرده‌وه و وتی "بڕیاره‌که زاره‌کییه".
ئه‌م گوتانه‌ی (ئەشواق جاف) پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا، لە چوارچێوه‌ی گفتوگۆکانی کۆڕبه‌ندی مێری بوو که بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌و په‌رله‌مانتاره لە قسەکانیدا گوتیشی حکوومه‌تی بەغدا ده‌ڵێت "هه‌رێمی کوردستان ژمێره‌ی کۆتایی نییه و پابه‌ند نییه به یاساوه. بەڵام حکوومه‌تی به‌غدا خۆیشی ژمێره‌ی کۆتایی نییه و ئێستا ئێمه ئه‌و کێشه‌یه‌مان هه‌یه که حکوومه‌تی به‌غدا ژمێره‌ی کۆتایی نییه".




