فەرماندەیەک: تیرۆریستانی میحوەری باشیک، یان دەبێ خۆ بەدەستەوە بدەن، یانیش هەموویان تێدا دەچن

باشیك-KDP.info– فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى پێشمه‌رگه له سنوورى میحوه‌رى باشیك دەڵێت، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه گه‌مارۆى سه‌ر تیرۆریستانى داعشانیان تۆكمه‌تر كردووه، جا یان هەموویان تیدا دەچن، یاخود ده‌بێت خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، چونكه رێگاى مووسڵ و باشیكیش بەدەست پێشمەرگەوەیە و داعشەکانی ناوچەکە لە مووسڵ دابڕێندراون.
فه‌رمانده‌ى لیواى 7ـى پیاده‌ى سۆرانى هێزى پێشمه‌رگه له چیاى باشیك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "له ئازادكردنى گونده‌كانى عومه‌رقامچى و ئه‌و سنوورانه‌ى كه پاكمان كردوونەته‌وه له تیرۆریستانى داعش، لاشه‌ى 8 تیرۆریست كه‌تووەته به‌رده‌ستمان و، بڕێک چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش ده‌ستكه‌وتى هێزى پێشمه‌رگه كوردستان بوونە. ئه‌مرۆیش پێشڕه‌وییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ پاككردنه‌وه‌ى تیرۆریستان و، به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا كۆتایىهێنانى یه‌كجارى به تیرۆریستان له‌م ناوچه‌یه‌دا."
لیوا(به‌هرام عه‌ریف یاسین) گوتیشى: "ئه‌و شوێنانه‌ى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه گه‌مارۆ درابوون، گه‌مارۆكه تۆكمه‌تر كراوه و، تیرۆرغستان هیچ رێگایه‌كیان نه‌ماوه‌و جا یان ده‌بێت خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن یانیش تێکڕا له‌ناو ده‌برێن؛ هەڵبەت پێشمەرگە رێگاى سه‌ره‌كیى مووسڵ بۆ باشیكی به ته‌واوى بەدەستەوەیە و هیچ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارییه‌ك لە مووسڵەوە ناگاتە تیرۆریستان. هه‌رچه‌نده تیرۆریستان خه‌ریكى ئه‌وه‌ن رێگایه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕابكه‌ن، بەڵام تا ئەم ساتەیش گەمارۆکەیان پێ نەشکێندراوە."
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى هێزى پێشمه‌رگه هەروەها گوتی: "تیرۆریستانى داعش وره‌یان به‌ته‌واوى ڕووخاوه و، به‌شى هه‌ره‌زۆرى سه‌ركرده‌كانىشیان له مووسڵ، هه‌ر له ئێستاوه ماڵه‌كانیان گواستووەته‌وه بۆ سووریا، بۆیه پێموایه بە هێرشکردنە بۆ ناو شارى مووسڵ، داعش داڕمانێكى زۆر گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ و، خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌ش چاوه‌ڕوانى هێزێكى سه‌ربازین بگاته ناو مووسڵ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ستانێكى گه‌وره‌ى سه‌رتاسه‌رى له دژى داعش به‌رپا بكه‌ن. ئاخر خەڵکەکەی مووسڵ زۆر بێزار بوونه و ژیان و ئه‌من و ئیداره‌یان نه‌ماوه و هیچ داهاتێكیشیان نییه، بگرە به‌شێكیان خواردنى رۆژانه‌شیان زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆیه بە گه‌یشتنى هێزێكى سه‌ربازى بۆ نێو مووسڵ، شاهیدى گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره ده‌بین."
ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی مووسڵ ئه‌مڕۆ پێی نایە 10ـیە‌مین رۆژی. هەڵمەتەکە بە ڕزگارکردنەوەی ئاواییەکانی سنووری پارێزگای مووسڵ له بەرەبەیانی رۆژی 17-10-2016 بە بەشداریی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپاى عێراقی دەستی پێ‌کرد و، رۆژ لەدوای رۆژ لە سەنتەری شاری مووسڵ نزیکتر دەبنەوە.
نه‌شوان به‌رزنجى




