٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە باشوورەوە گەیشتە نێو باشیک

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە توانییان لە گوندی خورسیباد لە میحوەری باشیك كۆنتڕۆڵ بكەن و ئەفسەرێكی پێشمەرگەش ئاماژەی بەوە كرد، هێزەكانی پێشمەرگە گەمارۆی سەنتەری ناحیەی باشیكیان داوە و لە باشوورەوە چوونەتە نێو باشیكەوە.

 

نەقیب سالار ماهر ئەفسەری لیوای یەكی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك بەردەوام بووە؛ دیارە ماوەیەک بوو گەمارۆیان دابوو؛ ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە توانییان گوندی خورسیباد بە تەواوی بگرنەوە و داعش لە گوندەكە پاشەكشەی كرد و پێشمەرگە چووە نێو خورسیبادەوە نزیك سەنتەری ناحیەی باشیك."

 

نەقیب سالار گوتیشی: "هێزەكانی پێشمەرگە لە قۆڵی باشوورەوە چوونەتە نێو سەنتەری ناحیەی باشیكەوە، بەڵام هێشتا چەكداری داعش لەنێو شارەدێی باشیك ماون و بڕیارە ڕۆژانی داهاتوو ناوچەكە بە تەواوی كێوماڵ بكرێت بۆ هەڵگرتنەوەی بۆمب و دڵنیایی لەوەی هیچ چەكدارێك لەوێ نەماوە."

 

قائید میرۆ

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار