٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یوونیسف: پەکخستنی پرۆسەی خوێندن لە دەڤەری سلێمانیدا سیاسییە نەک دارایی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  نوێنەری ڕێکخراوی یوونیسف سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، پەکخستنی پرۆسەی خوێندن لە سنووری سلێمانی سیاسییە نەک دارایی، ئەوەتا پرۆسەی خوێندن لە ھەولێر و دھۆکدا بەردەوامە، خۆ سلێمانی لەوان زیاتر نییە!

 

نوێنەری ڕێکخراوی یوونیسف سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان عەبدولقادر کاکەسوور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە زۆر نیگەرانین لە وەستانی پرۆسەی خوێندن لە سلێمانیدا؛ چونکە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر منداڵان دەبێت و تەگەرەیەکی گەورەیە و، ئێمەش بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لە خەتداینە بەشکەم کێشەکە چارەسەر ببێت."

 

عەبدولقادر کاکەسوور گوتیشی: "بە ڕای ئێمە وەستانی پرۆسەی خوێندن لە سنووری سلێمانی سیاسییە؛ چونکە لە سنووری ھەولێر و دھۆکدا مامۆستاکان سەرەڕای ئەوەی ھەمان مووچە و گوزەرانیشیان ھەیە قوتابخانەکان کراوەن و پرۆسەکە بەردەوامە؛ بەڵام لە سلێمانی پرۆسەکەیان پەک خستووە و دەوام ناکەن، شتەکە زۆر ڕوونە."

 

کاکەسوور ڕاشیگەیاند: "جێگەی سەرسڕمانە، بۆچی زیاتر پەروەردە دەوام ناکرێت و کەرتەکانی دیکە بەو شێوە نییە؛ چۆن دەکرێت پەروەردە بخرێتە نێو سیاسەت و گەمەی سیاسییەوە و بکرێتە قوربانی سیاسەت؟! جا ئەوەی ھەیە سیاسییە نەک دارایی."

 

گوتیشی، ئەمەر گاریگەرییەکی خراپی لەسەر پرۆسەی خوێندن دەبێت، چونکە ئەگەر منداڵ نەچێتە قوتابخانە، چی بکات؟ کە قوتابخانە داخرا کەسانی دیکە دێنە ناو پرسەکەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار