خازر؛ یەکەم كاروانى ئاواره‌كان به ئاڵاى سپییەوە گه‌یشتنه هه‌رێم

خازر-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى خازر ڕایده‌گه‌یێنێت ئەمڕۆ چینێ ئاواره‌ی مووسڵی له رێى خازرەوە خۆیانیان کردە هه‌رێمى كوردستاندا.
مقه‌ده‌م (جه‌عفه‌ر كه‌ریم) فه‌رمانده‌ى به‌تالیۆنى دووى هێزى یه‌ك سوپاى ٤ـى زێره‌ڤانى له میحوه‌رى خازرەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كه‌مێك لەمەوبه‌ر یەکەم كاروانى ئاواره‌كانى شارى مووسڵ كه دانیشتووى گه‌ڕه‌كى گۆگجه‌لیل و گونده‌كانى تۆبزاوا و بازوایان له ڕێگاى میحوه‌رى خازرەوە گه‌یشتنه ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له هه‌رێمى كوردستان".
مقه‌ده‌م ( جه‌عفه‌ر) دەیشڵێت: "ئه‌و ٦٠ خێزانە ئاوارەیە بە ئاڵای سپی و بە سوار ٤٠ ئۆتۆمبێلەوە گه‌یشتنە سنووری پێشمەرگە و، له كه‌مپى خازردا نیشته‌جێ دەكرێن."
نه‌شوان به‌رزنجى




