٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە دوو گوندی دیکەی ئازاد کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەرەی جەنگ-KDP.info-  سوپاسالاری پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە دوو گوندی دیكەی ئازاد كرد و پێشڕەوی دەكات بۆ ئەوەی گوندەكانی دیكەیش ئازاد بكات.

 

فەریق (جەمال ئیمێنكی) سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هەر دوو گوندی باتمان و خورسەبات بە تەواوەتی لە تیرۆریستانی داعش پاكرانەوە و ئێستا هێزی پێشمەرگە بۆ گوند و ئاواییەكانی دیكە پێشڕەوی دەكات و، ئەوانی دیكەیش لە ماوەیەكی نزیكدا ڕزگار دەكات.

 

گوتیشی: داعش لەو ناوچانە بۆمبێكی زۆری داناوە و خانوویەكی زۆری بۆمبڕێژكردووە، بۆیە سەبر سەبر هێزی پێشمەرگە بەرەو پێشەوە دەچن، هەر ناوچەیەك بۆ هێزی پێشمەرگە دیاری دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو ناوچانە ڕزگار دەكات".

 

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار