پاكسازی له باشیك دهستی پێكرد.. خهڵكی بە ئاڵای سپییەوە خۆیان ڕادەستی پێشمهرگه دەكەن

باشیك-KDP.info- بەرپرسی میحوەری باشیك ڕایدەگەیێنێت، دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی باشیك بە سەركەوتوویی كۆتایی هات، لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە دەستی كردووە بە پاكسازیكردنی شارەدێی باشیك و گوندە ئازادكراوەكان.
(حەمید ئەفەندی)، به ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی باشیكدا، هێزی پێشمەرگە لە ناوەران و پشت باشیك یەكیان گرتووەتەوە و ئێستا باشیك و گوندەكانی پشتەوە هەموو لە ژێردەستی پێشمەرگەدان و بە رزگاركراو هەژمار دەكرێن، بەڵام پێویستییان بە پاكسازیكردن هەیە، بۆیە لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە لە گوندەكانەوە سەرەتا دەستی كردووە بە پاكسازیكردن و كارەكەیش بە هێمنی دەكرێت، بۆ ئەوەی زیانی نەبێت".
(ئەفەندی) گوتیشی: "تا سبەی هەموو باشیك و گوندە ئازادكراوەكان پاكسازی دەكرێن و كۆتایی بەو كارە دێت".
بەرپرسی میحوەری باشیك دەشڵێت، لە ئێستادا خەڵكێك لە ناوچەكە ماونهتهوه كە پێشمەرگە ئازادی كردوون و، بە ئاڵای سپییەوە دێن و خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە دەكەن، پێشمەرگەیش پێشوازییان لێ دەكات.
بڵند ئیبراهیم




