٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە باتمایشی ئازاد کرد.. لە سەنتەری مووسڵ زۆر نزیك بووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تلسقۆف-KDP.info- پێشڕەوییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری تلسقۆف بەردەوامن و، ئەمڕۆیش هێزەكانی پێشمەرگە توانییان شارەدێی باتما لە سنووری دەشتی نەینەوا كۆنتڕۆڵ بكەن، فەرماندەیەكی پێشمەرگەیش ئاماژەی دا، تیمەكانیان سەرقاڵی هەڵگرتنەوەی بۆمبەكانن و لە مووسڵیش نزیكتر بوونەتەوە.

موقەدەم (ئیدریس شەعبان)، فەرماندەی پێشمەرگەی لە میحوەری تلسقۆف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە چەند قۆڵێكەوە هێرشیان كردە سەر شارەدێی باتما لە سنووری میحوەری تلسقۆف و، دوای رووبەڕووبوونەوەیەكی توند لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، هێزی پێشمەرگە توانی بچێتە نێو سەنتەری باتما و بە تەواوەتی پاك كرایەوە لە داعش و ئێستا باتما لە ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدایە".

(شەعبان) گوتیشی: "باتما شارەدێیەكی كریستانەكانی دەشتی نەینەوایە و لە كاتی ئێستادا هێزەكانی پێشمەرگە سەرقاڵی كێومالكردنی نێو خانووەكانن، تا بە یەكجاری لە بۆمب و مین پاك دەكرێتەوە و ئەگەر چەكدارێكیش خۆی حەشار دابێت، لەناوی بەرن، بە گرتنەوەی باتمایش، پێشمەرگە لە سەنتەری شاری مووسڵ زۆر نزیك بووەتەوە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار