٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاكەیی: ئەمجارە قوربانیی مین كەمتر بوو.. له‌ باشیك ١٦٠مینمان هەڵگرتووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info- فەرماندەی تیمی هەڵگرتنەوەی مین لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، لە میحوەری باشیك داعش مینێكی زۆری داناوە و، ئەوانیش بەردەوامن لە پاككردنەوەی ئەو ناوچەیە و تاوەكو ئێستا نزیكەی ١٦٠مینیان هەڵگرتووەتەوە.

لیوا (مەحموود كاكەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پرۆسەی خاوێنكردنەوەی ئەو ناوچانەی لە میحوەری باشیك ئازاد كراون، لە مین بەردەوامە و هێشتا زۆر ماوە خاوێنی بكەینەوە، چونكە ناوچەكە فراوانە و ئێمەیش زیاتر لای پێشەوە خاوێن دەكەینەوە لەبەر هێزی پێشمەرگە، بۆ ئەوەی سەنگەرەكانی خۆیان لێ بدەن".

(كاكەیی) گوتیشی: "ئەمجارە داعش مینێكی زۆری داناوە و تاوەكو ئێستا لە میحوەری باشیك نزیكەی١٦٠مینمان هەڵگرتووەتەوە".

فەرماندەی تیمی هەڵگرتنەوەی مین ده‌شڵێت، ئەمجارە رێژەی قوربانیان بە مین لە میحوەری باشیك لە چاو جارانی پێشوو كەمتر بوو.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار