٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە قەرەتەپە خۆكوژێك بە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوەوە كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

قەرەتەپە-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەرەتەپە دەڵێ، بەیانی ئەمڕۆ كەسێكی خۆكوژ ویستی بێتە ناو قەرەتەپە و خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام لە بازگەی قەرەتەپە تەقەی لێ كرا و كوژرا، دەنگۆی ئەوەیش هەیە كە دوو خۆكوژی دیكە لەناو قەرەتەپە بن.

(كەمال ئیبراهیم)، بەرپرسی لیژنه‌ی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەرەتەپە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ كەسێكی خۆكوژ بە ناوی (كەرار حەسەنێن) دانیشتوی شاری بەغدا و لەدایكبووی ١٩٩١، بە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو و بە ئۆتۆمبێلێك هاتووەتە پرسگەی دەروازەی قەرەتەپە، دواتر شوفێری ئۆتۆمبێلەكە بازگەی ئاگادار كردووەتەوە، لەبەر ئەوەی خۆكوژەكە ئەو شوفێرەی بە كرێ گرتبوو، بۆیە دواتر هێزەكان تەقەیان لێ كردووە و كوشتوویانە و ئێستاش كەس ناوێری لێی نزیك بێتەوە لەبەر ئەوەی زەنگی بۆ دێت ترس هەیە بتەقێتەوە، بۆیە بڕیارە تیمێك بێت و پشتێنەكە پووچەڵ بكاتەوە".

(ئیبراهیم) گوتیشی، دەنگۆی ئەوە هەیە كە دوو خۆكوژی دیكە لەناوی قەرەتەپەن و بەنیازن خۆیان بتەقێننەوە، بۆیە بازگەكان توند بوون و لێپێچینەوە دەكەن.

 

بڵندئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار