٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکوەزیرانی سوێد گەیشتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی سوێد گەیشتە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێ کرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 24-10-2016، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە (ستێفان لۆڤین) سەرۆكوەزیرانی سوێد و شاندێكی یاوەری كرد.

بڕیارە لەو سەردانەیدا سەرۆكوەزیرانی سوێد و شاندی یاوەری، لەگەڵ هەریەك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستاندا كۆ ببێتەوە و چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لە ڕووی سەربازی و مرۆییەوە و دوا پێشهاتەكانی شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و چەند بابەتێكی دیكە، گفتوگۆ بكات.

هەر لە سەرەتای هێرش و مەترسییەكانی تیرۆرستانی داعشەوە بۆ سەر هەرێمی كوردستان، وڵاتی سوێد لە ڕووی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و هاوكاریكردنی ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆرەوە، یارمەتیی هەرێمی كوردستانی داوە و لە هاوكاریەكانیشی بەردەوامە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار