٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاسایشی کەرکووک، داعشێكی ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خ كرد

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  به‌ڕێوەبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى كه‌ركووک دەڵێ، ئەم ئێواره‌یە هێزه‌كانى ئاسایش له‌ سنوورى چه‌مى خاسەی کەرکووک، تیرۆریستێكى داعشیان كوشتووە و، ئۆپه‌راسیۆنیش له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى باشوورى كه‌ركووک به‌رده‌وامە.

 

نه‌قیب فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لى به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیموكراتى كوردستانى ڕاگەیاند‌: "ئەمئێواره‌یە‌، هێزه‌كانمان له‌ ئاسایشى شارى كه‌ركووک له‌ چه‌مى خاسه‌ى نزیك گه‌ڕه‌كى دوومیز، تیرۆریستێكى داعشیان کوشت كه‌ پاشماوه‌ى ئه‌و تیرۆریستانه‌ بوو کە ڕۆژى 21/10/2016 هێرشیان كردە سه‌ر شارى كه‌ركووک؛ دواى نیو سەعات شەڕ، خۆشبه‌ختانه‌ توانیمان ئه‌و تیرۆریسته‌ش‌ بكوژین؛ وا لاشه‌كه‌شى له ‌به‌رده‌ستماندایه."‌

 

 نه‌قیب فه‌رهاد گوتیشى: "دواى ئه‌و هێرشه‌ى تیرۆریستان كردیانە سه‌ر شارى كه‌ركووک، ئێستا ڕه‌وشه‌كه‌ زۆر باشترە و، له‌ كۆنترۆڵى هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندایه ‌و، ئۆپه‌راسیۆنیش به ‌تایبه‌ت له ‌گه‌ڕه‌كه‌كانى باشوورى كه‌ركووکدا به‌رده‌وامه‌."

   

نه‌شوان به‌رزنجى

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار