٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرماندەیەکی پێشمەرگە: دەمانەوێت بە کەمترین زیان باشیک ئازاد بکەین

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info- فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک ئاشکرای کرد، ھێزی پێشمەرگە بە تەواوی باشیکی گەمارۆ داوە و دەمانەوێت بە کەمترین زیان باشیک ئازاد بکەین.

لیوا بەھرام عەریف یاسین فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە لەو شوێنانەی ئازادی کردوونە وا خەریکی لێدانی سەنگەرن و شوێنی خۆیان قایم دەکەن."

لیوا بەھرام عەریف یاسین گوتیشی، ئەوەندەی زانیبێتمانەوە زیاتر لە ٥٠ تیرۆریستی داعش لە شەڕەکەی دوێنێدا کوژراون.

گوتیشی: "پێشمەرگە بە تەواوەتی ناحیەی باشیکیان گەمارۆ داوە؛ دووسەد تیرۆریستەکەی ناو باشیکیش ورەیان ڕووخاوە؛ ئێمە دەمانەوێت بە کەمترین زیان بچینە ناو باشیکەوە و ئازادی بکەین؛ بۆیە جارێ دیراسەی ئەو پرسە دەکەین."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار