زانكۆ ئەمریكاییانییەکەی دهۆك بەشی نوێی لێ كرایەوە
__2016_10_24_h16m2s6__HK.jpg)
دهۆک-KDP.info- بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆك و سەرۆكی زانكۆ و بەرپرسی چەندین كونسووڵخانە سەرمایەدار و بەرپرسانی حكوومی ٨ بەشی نوێ لە زانكۆ ئەمریكاییانییەکەی دهۆك كرایەوە.
سەرەتا د. مایكل سەرۆكی زانكۆی ئەمریكای كوردستان لە دهۆك باسی ڕەوشی زانكۆ و گرنگی ئەو هەشت بەشەی كرد، كە دەكرێنەوە، بە كردنەوەی ئەو ٨ بەشە زانكۆی ئەمریكاییانی توانیی هەنگاوێكی نوێی زانستی بنێ لە دهۆك، هەروەها سپاسی هەموو ئەو كەسانەی كرد كە بوونەتە پاڵپشت بۆ كردنەوەی زانكۆی ئەمریكاییانی لە دهۆك.
دوایی د. هونەر جێگری سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی كوردستان لە دهۆك رایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن ٨ بەشی نوێ كراونەتەوە، بەوەیش ژمارەی بەشەكان دەبنە ١٣ بەشی زانستی، بۆ ساڵی دابێیتەوەش بەشی زانستی پەروەردەیی و تەندروستییشی لێ دەكرێتەوە.
فەرهاد ئەمین پارێزگاری دهۆك دەستخۆشی لە بەرپرسانی زانكۆ ئەمریكاییانییەکەی دهۆك كرد بۆ كردنەوەی ئەو بەشانە، هەروەها پیرۆزباییی لە قوتابیان كرد بۆ هاتنی ساڵی نوێی خوێندن و گوتی: "هیوادارین دەرچووانی ئەو زانكۆیە خزمەتی خەڵكی كوردستان بكەن".
ڕابین شێروانی




