٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھێزی پێشمەرگە لە ئاسکێی مووسڵدا چوار خۆکوژیان کوشت

سەرچاوە: KDP.info

ئاسکێ-kdp.onfo- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زومار ئاشکرای کرد، داعش بە چوار خۆکوژ ھێرشی سەر پێشمەرگەی کرد،بەڵام ھەر چواریان لەلایەن پێشمەرگە کوژران.

حەسەن خەلۆ بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە زومار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە لە ئاسکێی مووسڵ، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ڕووبەڕوویان بوونەوە و تێکیان شکاندن."

حەسەن خەلۆ گوتیشی، داعش سەرەتا بە چوار خۆکوژەوە ھێرشی کردە سەر پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە پێش ئەوەی بگاتە لایان تەقەیان لێیان کرد و ھەرچوارەکەیانیان تەقاندەوە و کوشتنیان.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار