پێشمه‌رگە به ته‌واوەتی ده‌وری شاری مووسڵ‌یان گرتووه

ئاژانسەکان-KDP.info- ئاژانسه جیهانییه‌کان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاویان کرده‌وه که هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ره‌کانی خۆیانه‌وه به ته‌واوی ده‌وری شاری مووسڵ‌یان گرتووه. به‌پێی ئه‌و ئاژانسانه، پێشمه‌رگه ئێستا ته‌نیا ٧ کیلۆمەتر له مووسڵەوە دوورن.
لەلایەکی دیکەوە، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی دژی داعش و وتەبێژی ئەو هاوپەیمانێتییە باسیان لە زیادکردنی چالاکییەکانیان لە دژی داعش کردووە. لە دوو تویتدا هەر یەک لە برێت ماکگۆرک نوێنەری تایبەتیی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش و هەروەها وتەبێژی ئەو هێزە ڕایانگەیاند کە هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان هێرشەکانیان بۆسەر بنکە و مۆڵگەی چەکدارانی داعش زیاتر کردووە.
پێشتر سوپای عێراق بڵاوی کردبوویەوە، له هێرشێکی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یماناندا بۆ سه‌ر مووسڵ، گه‌وره یاریده‌ده‌رێکی ئه‌بووبه‌کر به‌غدایی به ناوی ئه‌بوئوسامه و چەند داعشێکی تریش کوژراون.




