پێشمەرگە گەورە بەرپرسێکی دیکەی داعشیان کوشت
__2016_10_24_h14m40s28__HK.jpg)
باشیک-KDP.info- پێشمەرگە گەورە بەرپرسێکی دیکەی داعشیان کوشت کە ناوی ڕاستەقینەی مەشعەل موحسین سالمە ناسراو بە حاجی كاروان ئەبوكەڕاڕە؛ بەرپرسی سەربازگەی خالیدی وەلید بووە لەنێو گروپی تیرۆریستی داعشدا.
عسمەت ڕەجەب بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "دوێشەو لە ناوچەی دۆڵی حەجەر كە دەكەوێتە لای چەپی شاری مووسڵەوە، شەڕ و پێكدادانێكی توند لەنێوان كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو و تیرۆریستانی داعش ڕووی دا و نزیكەی كاتژمێرێكی خایاند و، زیانی گەورەش بەر تیرۆریستانی داعش كەوت؛ ئەمڕۆ چەكدارانی داعش ناوچەی ڕووداوەكەیان گەمارۆ داوە و بە دوای چەكدارە نەیارەكاندا دەگەڕێن."
عسمەت ڕەجەب گوتیشی: "دوێنێ هێزەكانی پێشمەرگە سەركردەیەکی داعشیان لە میحوەری باشیكدا كوشتووە و ئێستا دەركەوتووە سەركردەی داعش ناوی ڕاستەقینەی مەشعەل موحسین سالم ناسراو بە حاجی كاروان ئەبوكەڕارەیە و بەرپرسی سەربازگەی خالیدی وەلید بووە لەنێو گروپی تیرۆریستی داعشدا."
قائید میرۆ




