٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەنداوی مووسڵ.. هێرشێكی داعش تێك شكێنرا و لاشەی 5 خۆكوژ جێ ماون

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info- هاریكاری فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە بەنداوی مووسڵ ڕایدەگەیێنێت، هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێك شكاند و زیانێكی گەورەیش بە تیرۆرستان كەوتووە و ژمارەیەك لاشەیان جێ ماون.

عەمید (هێرش مەمەند ئاغا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەعات 4 و چارەكی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە ئاسكی مووسڵ، بەڵام هەر زوو لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە وەڵامێكی توندی تیرۆریستانی داعش درایەوە و هێرشەكەیان لە ماوەی نزیكەی 4 سەعاتدا هاتە تێكشكاندن و پیلانەكەیان پووچەڵ كرایەوە".

عەمید(هێرش) گوتیشی: "چەند چەكدارێكی خۆكوژی داعش چوونە ناو ئاسكی مووسڵی كۆن و نوێ‌ و لەناو ئاسكی مووسڵی كۆن تیرۆرستێك تەقێنرایەوە و یەكێكیش كوژرا كە مینڕێژكراو بوو بۆ تەقاندنەوە و لاشەیان جێ ماوە، لە ئاسكی مووسڵی نوێش لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكانەوە یەكیان تەقێنرایەوە و دوویشیان كوشتن پێش ئەوەی خۆیان بتەقێننەوە، واتا لاشەی 5 خۆكوژی تیرۆریستانی داعش لە ژێردەستی هێزەكانی پێشمەرگەدان و، نەیانتوانی خۆیان نزیك بكەنەوە لە سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە و خۆشبەختانە هیچ زیانێكمان نەبووە".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار